له ڕۆژی 8 مارس دا كه به ڕۆژی جیهانی ژن ناودێر كهراوه، له باشوور و ڕۆژهه‌لاتی كوردستان دوو ڕووداو هاتنه كایه‌وه كه نیشانده‌ری ڕمزیكی پیرۆز و یه‌كجار گرینگن له خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی كورد دا بۆ چه‌سپاند ناسنامه و سه‌رداریی نه‌ته‌وه‌یی كورد. یه‌كمین ڕووداو كه چهسپاندهنی هێنده‌ك له ویست و داخۆازیه نهتهوهیهكانمان له باشووری كوردستان ده‌گرێته به‌ر خۆ به بێشك هه‌نگاویكی گه‌لێك گرینگه له ڕێگای ده‌سته‌به‌ركردن، داڕشتن و داكوتانی سه‌رداریی نه‌ته‌ویمان له فۆرمی فیدرالی یا ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی دا. بۆ به ئاكام گه‌یاندنی ئه‌و مه‌بسته كه به‌و هه‌نگاوه پێ ناوه‌ته ژیانێكی تازه‌وه، زیاتر له هه‌میشه پێویستی به ئهقڵێتكی ژیرانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و هاوپشتی و هاودهنگێكی نه‌ته‌وه‌یی له‌ناو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك، ڕێبه‌رایه‌تی سیاسی و ڕۆشنبیران له هه‌ر چوار پارچه و كوردان له تاراوگه هه‌یه. ئه‌ركی ڕێبه‌رایه‌تی كوردیی و هێزهكوردیهكانی باشوور له‌و پێوه‌ندیه دا له هه‌میشه گرینگتر و بهڕچاوتره.
دووهه‌مین ڕووداو كه له ڕاستی دا نیشانده‌ری ئه‌و ئه‌قڵیته نه‌ته‌وه‌یه كه ئه‌و هاوپشتی و هاوچارنووسیه نه‌ته‌وه‌یی له ناو خۆی دا حه‌شار داوه، ده‌گه‌رێته‌وه بۆ شادی و خۆشی كوردان له هه‌موو كوردستان دا و به‌تایبه‌تی له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان (كه له لایه‌ك، له هێنده‌ك له باژێڕه‌كان دا كار گه‌یشته به‌زم و شایی به‌هه‌زاران كه‌س له شه‌قام و كۆڵانه‌كان دا، و له لایهكیتر بوو به مه‌یدانی به‌ره‌نگاری و به‌ربه‌ره‌كانی خه‌ڵك له گه‌ڵ داگیركه‌رانی وڵات). دیاره ئه‌وه یه‌كه‌م جار نیێه كه نه‌ته‌وه‌ی كورد ئه‌و هه‌ستی هاوپشتی و هاوچاره‌نووسی و ئه‌و هووشیاریه نه‌ته‌وه‌یه (كه كاكڵ و ناوه‌رۆكی ناسیونالیزمی كورده) ڕوو ده‌كا. له مێژوویی دوور و درێژی ڕابردووی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یمان دا به ده‌یان جار ئه‌و هاوپشتی و هاوچارهنووسێه له‌لایه‌ن مڕۆڤی ساكاری كورده‌وه به‌لێشاو نیشاندراوه.فلسه‌فه‌ی مرۆڤی ساكاری كورد ئه‌ویه كه كوردستان و كێشه‌كه‌ی سه‌ربه‌خۆیه و نهبستراوتهوه به دنیای فارس و ئارو و تورك، هه‌ر بۆیه ڕزگاریی به‌شێك له كوردستان هه‌میشه وه‌ك ههنگاویهك بینراوه بۆ ڕزگاری هه‌موو كوردستان.
ئێستاش نۆبه‌ی هه‌موو خۆ به‌ده‌م ڕاست وڕیش سپێكان، زانایان و هێز و توانه سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیریه‌كانی كورده كه چه‌كدار به فلسفهی مرۆڤی ساكاری كورد كه ته‌نیا كوردایه‌تی و ڕزگاریی كوردستانه له گه‌ڵ كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یمان هه‌ڵسووكه‌وت بكه‌ن و له بازنه‌ی بهرتسكی ڕێكخراویی، بیره نهگوونجاوهكان و قازانج و به‌رژه‌وندیه تایبهتهكانێان خۆ ده‌رباز بكه‌ن. بێن و له خزمه‌ت قازانج و به‌رژه‌وندیی نه‌ته‌وه‌ی دا به‌ن كه به بێ گۆمان قازانجی هه‌موو چین و توێژه و لایه‌نه‌كانی كۆمه‌ڵگای كورد له‌و به‌رژه‌وندیه گه‌شتییه دایه.
********************************************************************
ڕۆژی 8 مارس له هه‌موو ژنانی كورد پیرۆز، به هێوای ئه‌و ڕۆژه كه ژنان و پێاوانی كورد شان به شانی یه‌ك به بوونی مافی وه‌ك یه‌ك له هه‌موو ڕادهكانی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، ئابووری و كه‌لتوریی دا له كوردستانێكی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ دا بۆ به‌خته‌وه‌ری، سه‌ربه‌رزی و ئازادی مرۆڤ بێنهكایهوه.
Ray xot binuse
ئایا له ئاخاوتن به زمانی دایكی خۆتان شه‌رم ده‌كه‌ن؟
ئه‌وه پرسیاریكه كه له پێوه‌ندی له گه‌ڵ ڕۆژی جیهانی زمانی دایك - كه له لایه‌ن یونسكۆوه ڕۆژی 21 فێوریه به ڕۆژ زمانی دایك ناودێر كراوه - له لایه‌ن BBC له كچه كوردیك له شاری سنه كراوه.
مهناز له سنه‌وه: ڕۆژیهك له قوتابخانه پرسێارهكم له مامۆستاكه‌مان هه‌بوو، كه ئه‌و پرسێارهم به زمانی كوردی كرد، به‌ڵام ماموستاكه‌م وڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی نه‌دامه‌وه و گوتی ده‌بێت پرسیاره‌كه‌ت دووباره بكه‌یه‌وه، به‌ڵام به زمانی فارسی جا ئه‌و كات وڵامت ده‌ده‌مه‌وه.
پرسینی ئه‌و پرسیاره به زمانی فارسی بۆ من گه‌لێك گران بوو، به‌ڵام هه‌ر چۆنێك بوو كردم. هێنده‌ك له مامۆستاكانمان هه‌میشه ئه‌وان ده‌ڵێن كه له مه‌دره‌سه ده‌بێت هه‌میشه به زمانی فارسی قسان بكه‌ێن.
زمانی مللیی(ڕسمی ڕه‌نگه مه‌بستی بێت) ئێمه فارسێه، به‌ڵام باشتر بوو كه ئێمه له قوتابخانه به زمانی كوردیش ده‌رسمان ده‌خۆێند كه زمانی دایكی خۆمانه، یاخۆ هیچ نه‌بێت له گه‌ڵ مامۆستاكانمان به كوردی له مه‌دره‌سه ئاخاوتنمان ده‌كرد، تا مهبستهكانی خۆمان تێدهگهیاندهن و له گه‌ڵێان دانوستانمان پێك ده‌هێنا.
هه‌ڵبت ده‌بێت ئه‌وشمان له‌به‌ر چاو بێت كه له شاریكی وه‌ك سنه كه خه‌ڵكه‌كه‌ی كورده و ناوهچهیكی كوردنشینه، هێنده‌ك فارس زمانیشمان له گه‌ڵ ده‌ژین و من ئه‌وه تێده‌گه‌م كه له‌به‌ر وان و له‌به‌ر ئه‌وه كه ده‌رسه‌كان به زمانی فارسین، هه‌مووی ئێمه‌ش ده‌بێت به زمانی فارسی قسه بكه‌ێن!
مه‌خابن هێنده‌ك له كورده‌كان ده‌ستێان له به كوردی ئاخاوتن هه‌ڵگرتووه و حتا له ماڵی به زمانی فارسی قسه ده‌كه‌ن. له ڕوانگه‌ی منه‌وه ئه‌و كاره هه‌ڵه‌یه، چوونكه هه‌موو كه‌س ده‌بێت زمانی دایكی خۆی فێر بێت و باش بیزانێت.
یه‌كێك له هۆكاره‌كانی ئه‌وه كه هێنده‌ك له كورده‌كان زمانی فارسی له سه‌ره‌وی زمانی كوردی هه‌ڵده‌بژێرن، ده‌گرێته‌وه بۆ ئه‌و ڕاستیه كههێندهك له فارس زمانه‌كان به فارسی قسهكردهنی ئێمه گاڵته ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ش كه مامۆستاكانمان ناهێڵن ئێمه له مه‌دره‌سه به زمانی كوردی قسان بكه‌ێن، ده‌بێته هۆی ئه‌وه كه هێنده‌ك له قوتابێان شه‌رم بكه‌ن له به كوردی قسهكردهن.
من زانینی زمانێكی‌تر به جیا له زمانی فارسی و ئه‌وه كه به پێچه‌وانی هاوكهلاسێه فارس زمانهكانم، زمانێكیتریش ده‌زانم وه‌ك" ئیمتێازیك" بۆ خۆمی ده‌زانم، و جاری وا بووه كه له كۆی فارسه‌كان دابه باشی هه‌ستم به‌و " ئیمتێازه" كرده‌وه و ئه‌وان له منێان ویسته‌وه كه به‌كوردی بهئاخهفم و فێری كوردیان كه‌م. بیرهوهریگهلێكی فره باشی له‌و چه‌شنه‌م هه‌یه.
Ray xot binuse
كا هه‌باس چه ده‌بێژیت؟!
له كاتی سه‌ردانی ماڵی په‌یف دا چاوم به نووسهراوهكهی په‌یف له سه‌ر برگرینامهكهی س.ماكوان له پێوه‌ندی له گه‌ڵ بیر و هزری كا هه‌باس وه‌لی كه‌وت. پاشان خۆم گه‌یانده ماڵی دیمانه داستانه‌كه‌ی س.ماكوانیشم به چاوی خۆم دیی! له نووسهراوهكهی س.ماكوان دا وا ده‌رده‌كه‌وێت كه خه‌ڵك له كا هه‌باسی پروفسۆر، تئیورسیون و ماموستای سیاسه‌ت تێناگه‌ن، له هێنده‌ك مرۆڤی ئاكادمیك نه‌بێت، هۆكاریشی كهڵۆڵی ئه‌قڵی كوردیه! دیاره چوونكه من چه‌ند نووسهروایهكی كا ههباسم خوێندۆته‌وه و پێشم وایه هیچی به سه‌ر هیچێهوه نیه. پێم خۆشه شتێكی به‌ڵێم.
كاكڵ و ناوه‌رۆكی بیر و هزری كا هه‌باس له سه‌ر خه‌باتی دیموكراتیك دامه‌زراوه. بۆ كا هه‌باس ڕێگا چاره‌ی هه‌موو ده‌رده‌كان له‌و ده‌لاقه‌یه‌وه ده‌دۆزرێنه‌وه به‌و شه‌رته كه وڵاتانی داگیركه‌ری كوردستان و كوردستان خاوه‌نی كۆمه‌ڵگایه‌كی مه‌ده‌نی به هێز و چالاك، دیموكراسێكی ڕادیكاڵ و چه‌مكێكی نوی له هاووه‌ڵاتی كه له ڕاستی دا ئاڵقه‌ی پێوه‌ندیی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و حكوومه‌ته، بن.ئه‌و كاره چهلۆن ده‌كرێت، وڵامی كا هه‌باس ڕوونه: داپڵۆسینی ئیتنیسیته كه هه‌م هه‌ویه‌تی حاكم،هه‌م چه‌مكی هاووه‌ڵاتی و هه‌م سنووره‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و ده‌وڵه‌ت دیاریی ده‌كات و ناوئاخهنێانه، له هه‌موو ئه‌و شتانه.ئه‌وه كه ئه‌و بۆچوونه چه‌نده ڕیالیستی یا خۆ خه‌یاڵیه پاشان لۆی ده‌گه‌ڕێمه‌وه
ڕه‌نگه زۆر كه‌س بزانێت كه ( و كا هه‌باسیش یه‌كێكه له‌و كه‌سانه) كه له دنیا نه‌ته‌وه‌كان دا هوویه‌تی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و هوویه‌تی هاووه‌ڵاتی هه‌ر دووكێان له سه‌ر بنه‌مای ئیتنیكی دامه‌زراون.بهواتهیكیتر ئیتنیسیته ئه‌و دووانه پێناسه ده‌كات. پس هه‌ر جهمووجۆڵێك كه له دنیایكی له‌و چه‌شنه دا دهێته ئاڕاوه، ناكرێت له ژێر كارتێكردنی ئیتنیسیته خۆی ده‌ر باز كا، حتا ئه‌گر ئه‌و جهمووجۆڵه دیموكراتیكیش بێت ( به خۆشێه‌وه كا هه‌باس ئه‌وش باش ده‌زانێت)
ده‌ی ته‌كلیفی كێشه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی وه‌ك كێشه‌ی كورد، كه له سه‌ر بنه‌مای كورد بوون (ئیتنیكی) دامه‌زراوه چی لێدێته‌وه؟ كا هه‌باس ڕێگا چاره‌ی ئه‌و كێشه‌یش زۆر ژیرانه ده‌ست نیشان ده‌كا. فارس، تورك و ئاربی پێخاوسیش ده‌بێت هه‌موو وه‌یه‌ك ڕا ده‌ست له ئیتنسیتهی خۆیان هه‌ڵگرن و كوردیش هه‌ر ده‌بێت ئه‌و كاره بكات، به‌ڵام كا هه‌باس ئه‌وه به ڕاشكاوی نادركێنێت.به‌ڵكو له پێش دا دهێت پێش هه‌موو شتێك ژێر پێ جووڵانه‌وی نه‌ته‌وه‌یی كورد خاڵی ده‌كات و به‌و شێوه‌یه له ئه‌ردی ده‌دا.
چهلۆن؟
كا هه‌باس پێش هه‌موو شتێك ئه‌و شك و گومانه ده‌خاته ده‌ڵی مرۆڤی كورده‌وه، كه تۆ نه‌ته‌وه نی. نه‌ته‌وه بۆ كا هه‌باس به‌و كۆمه‌ڵه مرۆڤه ده‌ڵێن كه ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆیان هه‌بێت. بۆچی وایه، چوونكه ئه‌وه ده‌وڵه‌ته كه نه‌ته‌وه درووست ده‌كا و ناسیونالیزم ئیدیۆلۆژی ئه‌م دیارده‌یه‌یه. ئه‌و له باری زانستی و مێژوویه‌وه چه‌نده دروسته، ئێستاش كه ئێستایه جێگای باس و دهمقاڵهیه. لۆ؟ ئه‌گر چاو له مێژوو بكه‌ێن، سه‌ر هه‌ڵدانی نه‌ته‌وه یه‌ك ده‌ست و وه‌ك یه‌ك نه‌بووه. بۆ نموونه نه‌ته‌وه‌ی فرانسه، و ئیسرائیل ده‌ستكرده و ده‌وڵه‌ت پێكی هێناونن. كه چی نه‌ته‌وه‌ی ئاڵمانی، له‌هێستانی و چه‌كه‌كان وهیتر له ئورووپا پێش ئه‌وه كه خاوه‌نی قه‌واره‌یه‌كی سیاسی له فۆرمی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی دا بن خاوه‌نی هوویه‌تی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان بوون. هه‌ر كه‌س هێندهكی زانێاریی له سه‌ر ئه‌و مێژوویه هه‌بێت، خۆی گێل نه‌كا و یا خۆ ئاقڵی پێ بشكهی، ئه‌و ڕاستیه كه من له‌سه‌روه ئاماژ‌م پێكرد به باشی ده‌بینێت. له زانستیش دا هه‌ر ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێت پێناسه‌یه‌كی ده‌رووست له سه‌ر نه‌ته‌وه نیه و وا ده‌رده‌كه‌وێت كه هه‌تا ئاخری زمانیش هه‌ر وا بێت. به‌ڵام لێره دا یه‌ك پرسیار دهێته ئاڕاوه، ئه‌گر نه‌ته‌وه دیارده‌یكی به‌ته‌واویی ده‌ستكرده (كه كا هه‌باس وای بۆ ده‌چێت) باشتر نیه له خۆمان به‌پرسین كه: بۆ ده‌وڵه‌تانی نه‌ته‌وه سه‌رده‌سته‌كانی وڵاتانی فره‌نه‌ته‌وه‌یی له زیاتر له سهدهساڵی ڕابردوو نه‌یان توانیه‌وه كه‌مه نه‌ته‌وه‌كان له خۆیان دا بتوێنه‌وه و هوویهتێكی یهكدهستایان بۆ پێك به‌هێنن؟!
كا هه‌باس له‌و نێوه دا هه‌ڵبژاردنی خۆی كرده‌وه و ده‌ڵێت كه نه‌ته‌وه ده‌ستكرده و كورد هه‌تا ده‌وڵه‌تی نه‌بێت نه‌ته‌وه نیه. ئه‌وه له باری حقوقی-سیاسیه‌وه ڕاسته، به‌ڵام ئه‌وه هه‌موو كوردیك دهێزانێت و پێش ئه‌و كه كا هه‌باس هێرشی خۆی بۆ سه‌ر ترادیسیون ده‌ست پێ بكا، كورد ئه‌و بێ ماف بوونه‌ی هه‌ست پێكردوه و له پێناویی وه‌ده‌ست هێنانی دا خه‌باتی بۆ كرده‌وه، به‌ڵام كورد هه‌ر له سه‌ده‌ی نۆزده‌وه به باشی ئه‌و هه‌ستی وشیاریی تێدا درووست بووه و گه‌شی كرده‌وه كه نه ئاربه، نه فارسه و نه تووركه، به‌ڵكو كورده و یه‌ك نه‌ته‌وه‌یه.
كا هه‌باس بۆ جاریكیتر وه‌ك چون ماركسیست-لنینستهكان بزوتنه‌وه‌یی نه‌ته‌وه‌یان به‌وه تاوانبار ده‌كرد، كه جووڵانهویكی دواكه‌وتوو و ترادیسیونێله، بزوتنه‌وی كورد به‌وه تاوانبار ده‌كات كه له بیر و هزری مودێرنیته بێ به‌ش بووه و له ڕاستی دا چوونكه ناسیونالیزم و نه‌ته‌وه دوو دیارده‌ی سه‌رده‌می مودێرنیتن، ئه‌و بزوتنه‌وانه نه‌ته‌وه‌یی نه‌بوون. به‌ڵكو بزوتنهوگهلێكی دواكه‌وتو و نه‌ریتگه‌را بوونه!
ئه‌وه كه ناسیونالیزم و نه‌ته‌وه دوو به‌رهه‌می مودێرنیتهن و له ئورووپاوه هاتوون، هیچ جێگای باس نین، به‌ڵام به‌ڕاستی ئه‌و ده‌وڵه‌ته نهتهویانه كه له‌قاڕه‌ی ئافریقا و له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و زۆر شوێنی‌تر دروست بوون، ئاكامی بیر و هزریك بوون كه مودێرنیتهیان ده‌خۆ گرتووه. تۆ به‌ڵی وڵاتێكی وه‌ك پاكستان، ئه‌فغانستان، ئێراق، سوریه و چه‌ندین وڵاتی‌تر له ئه‌فریقا و ... به‌رهه‌می سیاسه‌تی كهلۆنیالیستی بوو بن، یا خۆ به‌رهه‌می سه‌ر هه‌ڵدان و گه‌ش كردهن و پهرههستاندنی مودێرنیته له وڵاتانه؟ سووبحانهڵا ئه‌گر وڵامهكی نه‌زانین!! مرۆڤی ئاكادمیكی كورد باشتر نیه بچێت پێوه‌ندی ناسیونالیزم و نه‌ته‌وه لێك بداته‌وه، بزانێت چه خه‌به‌ره؟ چوونكه به مه‌علوومی ئه‌وی كا هه‌باس باسی ده‌كا سه‌قه‌ته.
كا هه‌باس له‌وه زیاتر ده‌ڕوا، و ڕاپه‌ڕین وخه‌باتی كوردی تاوانبار ده‌كات به دووژمنی هوویه‌تی كوردیی چاویك له قسانه بكه‌ن "پارێزگاری بێگانه و كلیهنتالیزمی ناوه‌كی كه دوو توخمی سه‌ره‌كیی بزووتنه‌وه ئوتونۆمیهكانن، هه‌ر دووكیان دژی هه‌ویه‌تی (مه‌بست هوویه‌ت) كوردین".(بڕوانه كورده‌كان و ئه‌وانیتر، لاپه‌ڕه‌ی12 ).مرۆڤی كورد ده‌توانێ جووڵانه‌وی ئوتونۆمیخۆاز به هه‌موو شت تاوانبار بكا، به‌ڵام به ده‌ژی ناسنامه‌ی كوردیی كردن نه‌ته‌نیا قهباعته، به‌ڵكو ئه‌وپه‌ڕیی بێ ویژدانیه.
ئایا به‌ڕاستی ئه‌و هه‌موو خه‌بات و كۆلندان و گیانبازیه هه‌ر وا به‌ئاسانی ده‌كرێت، به‌خرێته خانه‌ی خهیانتهوه؟ ئایا ئه‌و بزووتنه‌وانه له ڕاستی ژیان و خه‌باتی كوردیی ده‌ژ به ناسنامه‌ی كوردیی خهباتێان كردوه؟! كا هه‌باس به بێ له‌به‌ر چاوگرتنی ئه‌و هه‌ل ومه‌رجه ده‌ژوار و ئاستمه كه نه‌ته‌وه‌ی كورد تێدا گیر كردبوو، به بێ له به‌ر چاو گرتنی هه‌لومه‌رجی ناوه‌چه‌یی و جیهانی و جێگا و شوێنی سیاسه‌تی كوردیی له‌و سه‌رده‌مانه دا، پلهقاژهی سه‌رمه‌رگی كوردی به بزووتنه‌ویه‌كی ده‌ژیی نه‌ته‌وه‌یی ناودێر ده‌كات! تۆ بڵێی ئه‌گر ئه‌و جووڵانه‌وانه نه‌بایه‌ن، ئێستا كه‌سێك وه‌ك كا هه‌باس هه‌بایه كه بۆ كورد و به ناویی كورد قسه‌ی كردبایه.
كا هه‌باس له ده‌رێژی په‌ره‌پێدان به بیر و هزهركهی خۆی هه‌ر به‌وه‌نده‌ش ڕاناوه‌ستی. ئه‌و هه‌ر له‌و كاته‌دا خه‌باتی چه‌كداریی كورد به بێ ئه‌خڵاقی ناو ده‌بات كه‌چی هێرشی نیزامیی داگیركه‌رانی وڵات به نامهنتقیی ناودێر ده‌كات."ڕێگا چاره‌ی سه‌ربازی كه به‌به‌ربڵاوی له لاێه‌ن ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌وه به‌كار هێنراوه شتێكی غه‌یره مه‌نتقیی و پهرخهتهره". (بڕوانه كورده‌كان و...49 )
دادوه‌ریی له‌سه‌ر ئه‌و قسانه باشتر وایه بۆ خوێنه‌ری هێژا (ئه‌گر ڕێگای دهێره كه‌وت) به‌جێ بههێڵم. به‌ڵام ده‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ر سه‌رتای باسه‌كه‌م. كا هه‌باس له نه‌ته‌وه‌یی باڵاده‌ستی فارس ، تورك و ئارب دهخۆازێت كه ده‌ست له ئیتنیسیته‌ی خۆتان به‌رده‌ن. بۆنموونهچیتر مه‌ڵێن زمانی فارس، مێژوویی فارس، كه‌لتوری فارس و ده‌سه‌ڵاتی فارسی. ده‌ی باشه ئه‌گر كا هه‌باس بیهه‌وێت فارس ئه‌و كاری بۆ بكات، خۆ ناتوانێت هه‌ر له‌و كاتش دا داوا له كورد بكات بهڵێت ئه‌من كوردم، زمان، كه‌لتور و مێژوویی خۆمم هه‌یه. مێژوویی چی، ئه‌ونیه هه‌موو ده‌ستكرده، پڕه له بێ ئه‌خلاقیه، تۆ خۆ هه‌ر نه‌ته‌وه نی به هیوایی چی. كا هه‌باس هه‌ر وه‌ك ماركسیست-لنینستهكان، ڕهخنهناگرێت، به‌ڵكو، هه‌موو ئه‌و دیارده و ده‌سكه‌وتانه و ئه‌و مێژووه كه هه‌مانه خه‌ریكه دهڕۆخێنت، بۆ چی؟ چاوه‌یه‌ك له‌و قسانه‌ی خۆاروه كه.
باسه‌كه درێژه‌ی كێشا و زۆریشم خه‌و دهێت، به‌ڵام بۆ گاڵته‌و گهپێش بێت هێنده‌ك قسه‌ی زانایانتان بۆ ده‌گێڕمه‌وه.
كا هه‌باس له ئاكامی باسه‌كه‌ی له سه‌ر ئه‌و گه‌ڵاڵه زانستیه‌ی خۆی ده‌نووسی:"بۆ زۆر كه‌س كه به‌دڵ هۆگری ڕێگاچاره‌ی سیاسی پێشنیاركراون، بنه‌مای تئوریكی گه‌ڵاڵه‌كه دروسته، به‌ڵام یه‌كجار غه‌یری عه‌مه‌لییه.به‌ڵگه‌ی ئه‌م كه‌سانه بۆ ئه‌و مه‌بسته مرۆڤ ناره‌حه‌ت، به‌ڵام له هه‌مانكاتدا قانع ده‌كات... چوونكه كه‌مالیسم، خۆمهینیسم و بهعسیسم، سه‌ڕه‌ڕای جیاوازیه بنهرهتیهكانیان، هه‌مویان له سه‌ر حاشا لێكردنی هه‌ویه‌تی كوردی وه‌ك پێداویستییكه بۆ حاكمیتی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان پێداده‌گرن". ( بروانه هه‌مان سه‌رچاوه لا49 ).
ئه‌ری كا هه‌باس تئوریهك كه ژێر بنای غهیرعهملی بوونی ڕێگا چاره‌یه‌ك پێك بههێنت "له دنیای زانستی" به‌و تئوریه چی ده‌ڵێن؟ لایه‌نگرانی ئاكادهمیكت ده‌با به‌و هه‌موو تێگه‌یشتنه‌وه حتما ئه‌و پرسیاریان كردبا. خه‌یاڵ پڵاو، به‌ڵام بۆ چی له سه‌ر هێز و توانا و گێان و ژیان و شانازیه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی ماڵوێرانی كورد. بابه خۆ كوردستان كانگای تاقیكردهنهوه هاته‌ران پاته‌ران نیه!
ده‌گێڕنه‌وه كه ده‌ستێك پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه به سه‌ركرده‌ی دوكتور جعهفر ( ئه‌ندامی كومیته ناوه‌ندی حیزبی كومونیست ئێران) ده‌چنه گووندیهك بۆ جه‌وله‌ی سیاسی. كابرایكی پیری بێسواد هه‌ڵده ستی ده‌ڵێی : كاكه ئه‌وی ئیوه باسی ده‌كه‌ن هه‌ر له كتێبان دایه و له‌گه ڵ ژیانی ئێمه نایته‌وه. ئه‌و قسه‌یه ده‌گاته‌وه به كا سه‌لاح موهتدیی وئه‌ویش تووڕه ده‌بێت و ده‌ڵی ئه‌و كابرایه ناماقۆلی كرد. ئه‌و شتانه هه‌موو عیلمین و دروستن!
من ئێستا و هه‌میشه پێم وایه مرۆڤی كورد زۆر له‌وه زیركتهره و تێگهیشتوتره كه بێ حورمه‌تی پێبكرێت كه تێناگا. چوونكه هه‌موو جاریك ده‌رده‌كه‌وێت چه لاێهنێك ناماقووڵی كردوه!
شه‌وتان خۆش
هه‌ر بژی نه‌ته‌وه‌یی مه‌زنی كورد
Ray xot binuse
ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر پۆلێكیتر له ڕێبه‌رانی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی هاوڕی له گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی بێ‌تاوان له كرده‌وه‌یه‌كی تروریستانه دا بوونه كۆچی قوربانی نیشتمانه خۆشه‌ویسته‌كه‌مان. ئه‌و هێرشه ترسهنۆكانهیه به مه‌بستی تێكدانی ڕێزه‌كانی بزووتنه‌وی نه‌ته‌ویمان بوو. به‌ڵام نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه له مێژه نیشانی داوه كه نه‌رخی ئازادیی و سه‌روه‌ریی خۆی بدا، به‌و كرده‌وانه به چۆكدانایه و له خه‌بات هه‌تا ڕزگاریی یه‌كجاری كۆڵ نادا.
یادی ئه‌و شه‌هیدانه و هه‌موو شه‌هیدانی كورد و كوردستان به‌رز و به‌ڕێز بێت.
یه‌كگرتوو بێت خه‌باتی ڕزگاریخۆازانه‌ی نه‌ته‌ویمان!
Ray xot binuse
هه‌ر چه‌ند زۆرم پێخۆش نیه كه خۆم له گه‌ڵ سیاسه‌ت تێكڵاو كه‌م و سوێندیشم خۆارد بوو به نازی ڕهسووللهلایه كه خۆی لێ نه‌ده‌م. به‌ڵام بابه خۆ له‌كۆڵت نابنه‌وه. وه‌هه‌ر حاڵ، ئه‌م ڕۆژانه بۆ هێنده كه‌س ده‌ركه‌وتووه كه"كۆمه‌ڵه تازه، كۆنه شورشگیرهكهی"( كوردستانی) ئیران خاوه‌نی دوو ڕوویه! له گه‌ڵ برا فارسه‌كان و به زمانی فارسی جۆریك قسه ده‌كا و له گه‌ڵ كورده ماڵوێرانهكهش به شێوازیكیتر دهئاخهفێت. هێنده‌ك لایان وایه ئه‌و ڕێكخراوه نازانێت چه ده‌كا و قێرانێكی هه‌یه كه دهێشارێتهوه!
به‌لای منه‌وه زۆر گرینگ نیه ئه‌و كومهڵهیه چه ده‌كا و به‌رو كام ئاسو ده‌ڕوات. ئایا ئه‌وانه بایان داوه‌ته‌وه بۆ كوردایه‌تی كه تا پێش بادانهوهكهیان بیر و خه‌باتی كوردایه‌تیان پی پیس و پاشكه‌وتوو بوو. یان خۆ هه‌ر شوڕشگێرانی ڕێگای سوسیالیزم و كومونیزمن، به‌ڵام چیتر به كوردایه‌تی ناڵێن پیسه. چوونكه لۆ من زۆر ڕوونه كه: پهرههستاندهن و ده‌وڵه‌مه‌ندی هوشیاری نه‌ته‌وه‌یی، له كوردستان و زاڵ بوونی ئه‌و بیره پیرۆزه، له ڕاستی دا بوو به هۆی ئه‌وه، ئه‌و كۆمه‌ڵه تازه\كۆنه زوو و به په‌له‌قاژه سازبكرێت تا له كاروانی به‌ده‌سته‌وگرتنی قوودرت له كوردستان دا له دوا ڕۆژ دا له دوا نه‌كه‌ون. له‌و پێوه‌ندیه دا هێنده‌ك له ڕێبه‌رانی هووشیار و زانای حیزبی كومونیستی مێشتپه و كۆمه‌ڵه‌كه‌ی و هێنده‌ك لاێه‌ن و خه‌زم و كه‌س، بهباشێان زانی له گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ی كورد و بیریی نه‌ته‌وه‌یی ئاشت بنه‌وه. چوونكه ئه‌و درووشم و هاتوو هاواره كمونیستی و كرێكاریه كه قه‌ت له كوردستان هێزی بزوینه‌ر نه‌بوون بۆ كوردان، ئێستا هیچ نهرخێكێان نه‌مابوو.
لێره دا پرسیاریهك بۆ من دهێته ئاڕاوه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه:كۆمه‌ڵه تازه\كۆنه و هه‌ر ئه‌و ڕیبه‌رایه‌تی ئێستا له‌هه‌مبه‌ر كار وكرده‌وه و بیر و بۆچوونهكانێان چه‌نده هه‌ست به برپرسایه‌تی ده‌كه‌ن؟ تۆ به‌ڵێی ئه‌وان خۆیان به وڵامده‌ر بزانن له هه‌مبه‌ر كارهكانێان؟! ئه‌گر وڵام بڵهیه، ده‌ی باشه ئه‌گر وایه، بۆ هه‌ر ئێستاش خۆیان به ڕێبه‌ریی كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان و "جنبش ئینقلابی كوردستان" ده‌زانن.باشتر نه‌بوو ئه‌وان له كار و كرده‌و بیره‌كانی خۆیان، ئه‌و ئاكامه‌یان گرتبا و چووبانه‌وه ماڵه خۆیان؟!
كه‌س هه‌یه له ئه‌وانه به‌پرسی: ئه‌ری كاكی براینه، ئێوه كه ده‌ركێكی ناتهواوتان(سه‌قه‌ت) له ماركسیزم هه‌بوو(1)، ئێوه كهخۆشتان نه‌تان ده‌زانی كه ماركسیستن یا مائۆیست یان كوردایه‌تی ده‌كه‌ن، ئه‌ێ چهلۆن كۆڕان و كچانی كوردتان به قین و ڕقی شوڕشگێرانه‌ی كمونیستی په‌روه‌رده ده‌كرد و له ده‌ژێ لایه‌نێكیتری كوردی ڕاتاندهگرتن.
ئاكامی سیاسه‌تێك كه ئێوه به دهرووستكردنی حیزبی كمونیستی مێشتپه گرتانه به‌ر، بریتی بوو له به فێڕۆدانی هێز و توانایه‌كی مه‌زنی كوردیی، كه ده‌ێتوانی سه‌رمایه‌كی مه‌زنی نه‌ته‌وه‌یی كورد له ڕۆژهه‌ڵات پێك به‌هێنێت. شێواندنی بیر و فكری نه‌ته‌وه‌یی له نێو لاێهنێكی برچاو له كوردستان دا، داڕشتنی بنه‌ماكانی فكریی و ئیدیولوژیكی شه‌ڕیكی چینایه‌تی كه له‌ڕاستی ژیانی كوردستان دا له هیچ كۆله‌كه‌یه‌كی ته‌ڕ دا نه‌بووه و قوربانی كردنی زیاتر له 500 لاویی كورد له‌و شه‌ڕه بێناوهڕۆكه دا ( لایه‌نی دیموكراتم نه‌ژماردووه). له كاتێك دا به پێ ئه‌و زانێارانه كه له ده‌ست دایه، كۆمه‌ڵه تا ئێستا كه‌م تا زۆر، زیاتر له 1500 قوربانی له سهریك داوه! به واتهیكیتر، ئێوه یه‌ك له سێ مرۆڤی كورد كه له ده‌ستان داوه، له شه‌ڕی كوردیی دا كۆژراوه. له‌وش گه‌ڕێن كه به‌شێكی زۆری لاوانێك كه له گه‌ڵ ڕژیمی ئیسلامی دا گێانێان به‌ختكردوه، به درۆشمی بژی حیزبی كمونیستی ئێران و بژی سوسێالیزم له ده‌ست چوون، نه‌ك به دروشمی بژی كوردستان!
ئێستا پرسیار ئه‌وه‌یه كه‌سایه‌تی و ڕێبهڕاتهیهك كه له ژیانی سیاسی خۆیان دا هه‌ڵه‌ی ئاوا ماڵوێرانكه‌ر و پشت شكێنێان كردووه، به‌ڕاستی شێوایی ئه‌ون كه هه‌میسان به‌بنه‌وه پێشقهڕاوڵی بزوتنه‌وه یا خۆ ڕێكخراوه‌یه‌ك؟ئایا ئه‌ندامانی ڕێكخراویكی ئاوا كه له ژێر ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌و چه‌شنه دان، نابی مافی ئه‌وه به‌خۆیان به‌ده‌ن كه بڕێك بیر له خۆیان بكه‌نه‌وه و نیشانی به‌ده‌ن كه ئه‌وان دارده‌ست و گۆلهمست وته‌نیا هێزیكی ڕه‌ش و بۆر نین. باشتر وا بوو كه هه‌موو به‌رپرسانه له‌گه‌ڵ كار و كرده‌وكانی خۆیان ڕووبه‌ڕوو بانه‌وه و وڵامدهریش بان. چونكه من دڵنیام هه‌ر ئێستا ئه‌ندامانی هه‌موو له‌ق و پۆپه‌كانی لێك دابڕاوی حیزبی كمونیست ئه‌گر ده‌سته‌ڵات و هێزیی چه‌كداریان هه‌بێت، ده‌كه‌ونه گێانی یه‌كتر، كه‌چی ئه‌وانه ڕۆژیك له ئه‌شكه‌وته‌كانی كوردستان وهیكڕا سروودی ئینترناسیونالێان ده‌خوێنده‌وه!!
به لای منه‌وه زۆر گرینگ نیه كه مرۆڤه‌كان یا ڕێكخراویهك سه‌ر به كام بیر و ئیدیولوژین، به‌ڵكوو بۆ من ئه‌وه گرینگه كه ئه‌و مرۆڤ و ڕێكخراوانه چه‌نده هه‌ست به برپرسایه‌تی ده‌كه‌ن وچه‌نده به‌خاون ده‌رده‌چن له بیر و كار و كردهوهكانێان و چه ئاكامێك لی وه‌رده‌گرن. هه‌ست به به‌رپرسایه‌تی كردن، شتێك كه له نێو كوردان دا به‌ده‌گمه‌ن هه‌یه، نه‌خۆشی سه‌ره‌كی كۆمه‌ڵه‌یه و هیچیتر! كه‌سانێك به‌و هه‌مۆ هه‌ڵه زه‌ق و به‌رچاوه له ژیانی سیاسێان داكه ئاكامی زۆر خراوی لی كه‌وتۆته‌وه، شێوایی ئه‌و نین كه جاریكیتر به‌بنه‌وه قارمان، به‌ڵام خۆشتر بوو كه خۆشێان زانیبایان.
=================================
1. كۆمه‌ڵه (1981-1979) به هۆی تێنگهیشتنێان له ماركسیزم لنیزم (كه ئێستاش به‌ڕاستی هیچی لێ تێناگه‌ن) له جێگایه‌ك دا (پێم وایه به قه‌ڵمی عه‌بدوولله مهتدی) ده‌نووسێت كه تێگه‌یشتنێكی سهقهتێان(ناقس به فارسێهكهی) له‌ماركسیزم-لنیزم هه‌یه! كه‌س نه‌بوو ئه‌و كات له‌و خه‌ڵكه بپهرسێت، ئه‌ی باشه ئێوه كه نازانن ماركسیزم-لنینزم چێه، چهڵۆن منداڵی خه‌ڵك له‌ێ ڕێگایه دا به‌كۆشت ده‌ده‌ن؟!!!
Ray xot binuse
ئه‌مڕۆ به‌ڕاستی ڕۆژیكی خۆشه. یه‌كێك له هارترین و گه‌نده‌ڵترین دوژمنانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان، بێدهستهوستان، تێكقرماو و به‌زیو كه‌وته داوی هاوپه‌یمانه‌وه له ئێراق. به‌و هێوایه ئه‌وه چاره‌نووسی هه‌موو دوژمنان و داگیركه‌رانی كوردستان بێت. بژی كورد و كوردستان.
Ray xot binuse
به‌ر به‌یانێكی خۆشه. من كه به‌یانان زوو له خه‌و هه‌ڵده‌ستم، هه‌ستێكی تایبه‌تیم هه‌یه. كه‌یفخۆشم و هه‌ست به زیندوو بوونێكی ته‌واو ده‌كه‌م. هه‌موو شته‌كان ( چه سه‌رووشتی و چهدهستكرد) له به‌یانان دا له‌به‌ر چاوم جوانن. ته‌نیا ساتێك له ژیانم دا كه قه‌ت ناحه‌زی نابینم، به‌یانیه!
شه‌وی ڕابردوو له شوێنێك بووم. كۆمه‌ڵیك سیاستوانی به ساڵداچوو، سیاستمداری تازه‌پێگه‌یشتوو، و كۆیه‌ك مرۆ كه دڵنیام له داهاتوویكی نزیك دا ده‌بنه ڕامێاری وڵات لێك كۆ به‌بوونه‌وه. هیچ شتێك نه‌ما باس نكری، هیچ ڕێگایه‌ك نه‌ما به‌تاقی نكرێتهوه، به‌ڵام ئه‌و مه‌بسته كه ده‌با پێ گه‌یشتبان،پێ نه‌گه‌یشتن! چه باشتر پاش ئه‌و هه‌مو ده‌مه‌قاڵه بێئاكامه، قاوه‌یه‌ك، چایه‌ك، چگارهیهك به نۆش گیان كرێت.
هه‌ر له‌و كێنوو بێنه‌دا باسی پاڵتاڵك هاته‌گۆڕ. ئه‌ری كاكه ده‌ی بۆ پاڵ؟، ئه‌ری برا ناوات چیه له پاڵ؟ ئه‌ری پاڵهت پێ چلۆن شتێكه؟! به‌زمه‌كه گه‌رم بوو، هه‌ركه‌سه ناوی خۆی دهركاند. ئیوا بوو هه‌ڵده‌ستا لا گووپی ئه‌ویتری ماچ ده‌كرد، یه‌ك بۆخۆی بانگی یه‌كیتری ده‌كرد: كۆڕه وه‌ر ئه‌وتا فڵانه‌كه‌سی سه‌ر پاڵ. ئیوا بوو كه ناویكی ده‌بیست ناوچاوانی گرژ ده‌كرد و به‌خشكه ده‌ڕۆی بۆ لای كۆیهكیتر. هه‌ر كه‌س به جۆرێك باسی له پاڵتاڵك ده‌كرد. هێنده‌ك پێان باش بوو، هێنده‌ك به هۆی ماڵویرانكردهنی زۆر كه‌س و بنه‌ماڵه‌یان دا ده‌نا.
منیش بیری ئاشنا بوونم له گه‌ڵ پاڵتالك و بیره‌وه‌ریه‌كانی ژیانی پاڵتالكیم كهوتهمهوه. پێم وایه دوو ساڵ لهمۆبهر بوو كه بۆ هێنده‌ك كار و بار چوو بووم بۆ وڵاتێك.له‌وی براده‌ریك له گه‌ڵ پاڵتالك ئاشنای كرده‌م و ناوی نه‌هینی خۆی پێگووتم و سویندی دام كه ده‌بێ منیش له‌و ڕێگایه‌وه له‌گه‌ڵی له پێوه‌ندی دابم. منیش هه‌ر ئه‌و كارم كرد.
منیش وه‌ك زۆریك له كوردان هه‌رچه‌ند له سیاست حاڵی نه‌بووم، هه‌ر كه خۆم ده‌گه‌یانده پاڵتاڵك خێرا خۆم به‌ژووره سیاسیه‌كان دا ده‌كرد. هه‌ر جار ناجاریك ده‌ستم هه‌ڵده‌بڕی و به‌كه‌یفی خۆم قسه‌م ده‌كرد و عه‌رش و قۆرشم لێكدهداوه و پاش ته‌واو بوونی قسه‌كانم به‌هه‌ناسه بڕكه ده‌هاتمه‌وه خۆاری. ده‌ست خۆش و ده‌مخۆش بزه‌ی ده‌خسته سه‌ر لێوانم و له خۆشیان جاری وا بوو تا ئاسمانی حه‌وته‌می گیر نه‌ده‌بووم! كار گه‌یشتبوه جێگایه‌ك كاتێك له‌و ژوورانه وه‌ژوور ده‌كه‌وتم، خێرا وه‌ك گۆرانی داوكراو داوایان لێده‌كردم كه بچمه سه‌ر و هێنده فرامایشتان به‌ڕه‌ڵا كه‌م!
هه‌رچه‌ند هه‌ستم به‌وه ده‌كرد كه كات و ساتێكی زۆرم له سه‌ر پاڵتاڵك ڕادهبۆارد، به‌ڵام ئه‌و دنیا تازه‌یه ئه‌وه‌نده خۆش بوو مهگر خۆدا بزانێت. چی وای پێ نه‌چوو كه ڕۆژیك داوام لێكرا كه شه‌ویك باسێكی سیاسیی پێشكێش بكه‌م. هه‌ر ئه‌و كاره‌شم كرد!
باسه‌كه به قسه‌ی خه‌ڵكانی سه‌ر پاڵتاڵك زۆر سه‌ركه‌وتوو بوو.به‌ڵام هه‌ر ئه‌ونده بس نه‌بوو. هه‌ر شه‌ویك دوای ئه‌و باسهمن له‌گه‌ڵ ڕۆیكیتری پاڵتاڵك ئاشنا بووم. ئه‌و شه‌وه ناوهیكی كچانه پهیمایكی تایبه‌تی بۆ نارده‌م و هه‌ست و سۆزیكی زۆر جوان و گه‌رم و گۆری بۆ دهربڕیبووم. منێش زۆر شه‌رمێونانه سپاسم لێ‌كرد، به‌ڵام ئه‌گر ڕاستیت به‌وێت نه‌مده‌زانی چۆنی وڵام بده‌مه‌وه.
هه‌ر چه‌ند بیستبووم له‌و كارانه له‌م دنیا تازه‌یه زۆر ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌وه بۆ من یه‌كه‌م جار بوو. خۆشه‌ویستی و ئه‌وینی دیجیتال شتێك بوو كه من به ته‌واوی له‌گه‌ڵی نامۆ بووم. من كه له خۆشه‌ویستی كهلاسیك دا سه‌ركه‌وتنێكی ئه‌وتۆم نه‌بووه، ئه‌و شێوه تازه‌یه ده‌ێتوانی ڕێگای ده‌ربازبوونێكی باش بێت. به‌ڵام چلۆن؟!
كاتێك ڕووم له شاخ كرد، خۆشهویستكهم بانگ كرد و وتم ئه‌و من ده‌ڕۆم. نابی، كاری وا نابی. هیچ ڕێگایه‌ك نه‌ماوه ده‌بێت ماڵئاواێت لێ بكه‌م. باشه ئه‌گر وا بێت منێش له‌گه‌ڵت دهیم. بۆ ده‌ی؟ له‌بر تۆ. نا ئه‌وه بڕیاریكی درووست نیه. ژیانی شاخ و داهاتووی ئه‌و ژیانه زۆر له‌وه نادیارتره كه تۆ له‌بر من هه‌ستی بێت. باشتر وایه بمێنێه‌وه ده‌رس و ده‌وره‌كه‌ت ته‌واو كه‌ی. نا پێویست ناكا من هه‌ر دهێم. نابێت........
له شاخ دڵم بو به داوی كێژیكی چیایه‌وه. به‌ڵام دیسان باڵهفركی و بزۆزی من وای كرد ئه‌ویش جی بههێڵم.دیسان له‌گه‌ڵ ویش دانیشتم. گووتم، من ئه‌وه ده‌ڕۆم، ئه‌گر ده‌خۆازی وه‌ره بڕۆێن. نا من كاری وا ناكه‌م. من ئێره جی ناهێڵم! وه‌ره با بڕۆێن، من دڵنێام ده‌گرێنه‌وه، ره‌نگه به ده‌ستێكی پڕتر بگرێنه‌وه. نا نابێت. باشه بۆ تۆ منت خۆش ناوێت؟ با خۆشم ده‌وی. ئه‌ی بۆ ناییی له‌گه‌ڵم؟ باشه تۆ ئه‌گر من و كوردستانت خۆش ده‌وێت بۆ به‌جێمان ده‌هێڵی؟ هه‌ر دووكتانم خۆش ده‌وێت، به‌ڵام من بڕیارم داوه بڕۆم تا به‌ده‌ستێكی پڕتر بگرێمه‌وه! ده‌ی باشه پێرۆزت بێت، سه‌ركه‌وتوو بێت، به‌ڵام من ناێم له ته‌كتا!
ئه‌و جۆره خۆشه‌ویستی و ئه‌وین و ناكامێیهكانیم ده‌ناسی، به‌ڵام ئه‌ویان به‌ته‌واوی بۆم نامۆ بوو. لێم مه‌پرسه چه پێناسه‌یه‌كم بۆ ئه‌وین هه‌یه، ئه‌و هه‌ویره ئاویكی زۆر ده‌با، ئه‌گر ڕاستیشت به‌وی هه‌ر نازانم چلۆن مرۆ ده‌كاری ئه‌وین پێناسه بكا. به‌ڵام خۆشه‌ویستی هه‌ستێكه بۆمن just feeling. هیچیتر. ده‌ی باشه ئه‌و هه‌سته له‌و دنیا تازه‌یه دا چۆن پێكدهێت، نازانم. له كیژی پاڵتاڵكم پرسی تۆ چۆن شتی وا بۆ من ده‌نووسی. ئاوا وڵامی دامه‌وه، ته‌نیا هه‌ست، من هه‌ست به تۆ ده‌كه‌م. ئه‌و به‌زمه ده‌ریژی هه‌بوو، هه‌ر جار ناجار، ده‌كه‌وتینه قسان له‌گه‌ڵ یه‌كتر. باسی خۆی بۆ ده‌كردم. ڕۆژیك منی له شوێنێك دهیبۆ. پاشان بۆی گێڕامه‌وه كه منی دیووه و له‌و كاته‌وه هیچ شه‌ویك نیه به یادی منه‌وه نه‌چی ده جێگاوه! منیش له سپاس و پێ‌زانین چیترم بۆ وه‌تن پێنه‌بوو. باشه تۆ بۆ هیچ ناڵی؟ چی بهڵیم من تۆم نه‌دیوه، نازانم تۆ كی، كه‌چی تۆ منت دیوه، ده‌مناسی. به‌ڵام تۆ بۆ من زۆر نادیاری، هه‌ر زۆر زۆر. ڕاست ده‌كی باشه به‌ڵام ئێستا زویه، ڕۆژیك هاتوو پێگووتم: ئه‌وه ده‌چم بۆ سه‌فر، ده‌چمه‌وه بۆ كوردستان، دڵنیا به له‌بیرت ناكه‌م....
یادی به‌خێر!
Ray xot binuse
قه‌ت هه‌بووه له ژیان دا كه نزیكترین هاوڕێكانت ئه‌و كه‌سانه بن كه ناخۆشیان ویستووی و ڕه‌نگه له هێنده‌ك جێگا به خوینی سه‌ریشت توونی بوو بن؟!! راستی ئه‌و نه‌قڵه له خۆم رووی داوه.
من باشترین و نزیكترین هاواڵهكانم كه ئێستاش نه دوور و درێژی مه‌ودا و نه یه‌كتر نه‌دیتنی بێ پسانه كاری نه‌كردۆته سه‌ر پێوه‌ندی ئێمه و زۆر به تاسه‌ی دیتنی یه‌كترین، راست ئه‌و كه‌سانه بوون كه كاتێك یه‌كترمان له نزیكه‌وه ناسی و بووین به هاوری یه‌كتر، یه‌ك به یه‌ك دهركاندیان كه پێش ئه‌وه كه من له نزیكه‌وه بناسن، زۆریان ڕه‌ق له‌من بووه و زۆر جاریش لایان خراو نه‌بووگه، ئه‌گر به‌شێ چه‌ند مه‌ست و پێلاقهیهكیشم تێسره‌وێنن!!
كاتێك ده‌مپرسی: كاكه لۆ برا؟ هه‌ر كامه وڵامێكی ده‌داوه. تو زۆر مرۆڤێكی ده‌مارگرژ دیاری له دووروه، تۆ زۆر له لووتبه‌رز و خۆ به‌زلزان ده‌ێه پێش چاو. خوێنتاڵ بووی و ...!!!
كاتێك جێی گۆڕكێم كرد و له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه بو باشووری وڵات چووم، له‌وێش خه‌ڵكێكی زۆر منێان هه‌ر به‌و جۆره ده‌دیت كه هاوڵهخۆشهویستهكانم منێان دیبوو! له‌وێش هاوڕیكی زۆر خۆشه‌ویستم (یادی به‌رز وبه‌ڕێز بێت) لۆ په‌یدا بوو كه له پێش دا منی زۆر لا به دڵ نه‌بوو و وه‌ك خۆی گووته‌نی"ئه‌گر چاوی خۆم بای ده‌رم دێنای"!!
هه‌ر چه‌ند به‌لامه‌وه زۆر سه‌یر بوو كه بۆ ده‌بێت من ئه‌ونده ناشیرین بم له چاو ئه‌و خه‌ڵكه، به‌ڵام زۆرم به‌لاوه گرینگ نه‌بوو و هه‌ر وه‌ك خۆم مامه‌وه!! هه‌ڵبت ئه‌وش بهڵێـم كه من مرۆڤێكی یه‌كجار له‌سه‌رخۆ و هێدی وهێمنم، ڕێز و حورمه‌تی هه‌موو لایهكم تا بۆم كرابێت پاراستووه و قه‌ت مرۆڤێكی شه‌ڕفرۆش و زمان پیس و ده‌م درێژ نه‌بووم. هه‌ر بۆیه ئه‌و پێكهره كه خه‌ڵك له منێان سازكردبوو، هه‌ر فڕیی بهڕاستێهوه نه‌بوو.
كاتێك له كوردستانه‌وه به‌ره‌و جیهانی ڕۆژئاوا ڕام كرد و له گۆشێكی ئه‌و سهرزوهیه گیرسامه‌وه، بۆ ماوه‌ی ده‌ساڵ له گه‌ڵ ئه‌و پێناسه ده‌ركی خۆم ماڵئاویم كرد بوو، هه‌تا دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر. ڕۆژی دووشه‌مۆ له ماڵێك بانگهێشتن كرا بووم.
من ئه‌گر ڕاستیت به‌وێت پێوهندیكی ئه‌وتۆم له گه‌ڵ كوردان نیه لێره. ته‌نیا له ڕێوڕسمگهلێكی سیاسی و كه‌لتووری دا(ئه‌ویش ئه‌گر به‌چم) تووشی كوردان ده‌بم.
له‌و ڕێوڕسمانه له‌گه‌ڵ هێنده‌ك كه‌س ئاشنا بووم، به‌ڵام دیتنه‌كان و نزیك بوونه‌كان هه‌ر له ڕاده‌ی ئه‌و ڕێوڕسمانه دا مانه‌وه. هه‌ر چه‌ند ئه‌و ئاشنایان گه‌لێك پێانخۆش بوو كه پێوه‌ندیه‌كه چڕ وپڕتر بكه‌ن، به‌ڵام من مه‌لم پێ نه‌دا و هه‌ر له‌و ڕاده‌یه دا ههێشتمهوه. له‌و مێوانیهش دا یه‌كێك له‌و ئاشنایانه به‌شدار بوو. خێرا هاته لام و كه‌یف خۆش بوو به دیتنم. قسه‌و باسه‌كان گه‌رم بوون و هه‌ر كه‌س سه‌ره‌ی قسه‌ی ده‌هات عشری به سیاسه‌ت ده‌كرد. دهمهچهقهو چه‌ڕه دووكه‌ڵی سیاسی و سیگار ژووركهی قانگ دا بوو. منیش به ئاشناكهم گووت: كاكه ئه‌گر پێت خۆشه با ئێمه بچینه باڵكۆنه‌كه. پێكه‌وه ڕوومان كرده باڵكۆنكه.
ئاشنا ده‌ستی كرد به گه‌له وگازه‌نده، كه لۆ سهریكمان لێ ناده‌ی، بۆ لێمان ناپرسی ... منیش هیچم نه‌بوو بۆ وڵام له‌و زیاتر كه بم بووره لۆم نهكاروه و نه‌گوونجاوه... هه‌ر چۆن بێت باسه‌كه گۆردرا و ئاشنا پرسێاری كرد ده‌باشه كه‌نگێ پهڵاویكمان ده‌ده‌ی براله هێنده‌ك په‌له بكا؟ منیش وه‌تم كاكه په‌له مه‌كه، هه‌رجی له سه‌ر سه‌برانه له سه ر خێرانه!
گوتی كاكه با شتێكت پێ به‌ڵێم ڕێزیكی زۆرت هه‌یه و خه‌ڵك پێان وایه كه زۆر ئاقل و زیركی. زۆر كه‌سیش هه‌ن كه بهخێلی به تۆ ده‌به‌ن، به‌ڵام زۆر خۆشه‌ویست نی له نێو خه‌ڵكی دا! سه‌یر بوو، ئه‌ی هاوار من ئه‌گر له ساڵ دا جاریك له جێژنێك بهچمه نێو كوردان ، ئه‌ی باشه بۆ خه‌ڵك خۆشی ناوێم. كاكه ده‌ڵێن له‌خۆ ڕازی و خۆبه‌زل زانه. وهنازانێت كه‌س هه‌یه له‌و دنیایه له خۆی زیاتر نه‌بێت.
باشه كاكی ئاشنا خۆ ئه‌و كه‌سانه كه ئه‌و قسانه ده‌كه‌ن بۆ جاریكش له‌گه‌ڵ من قسه‌یان نه‌كردوه و له نزیكه‌وه ههڵسووكهوتێان له‌گه‌ڵ نكردووم، بۆ ده‌بێت وا بیر بكه‌نه‌وه.
شه‌و له كاتی گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵ كه‌وتمه بیری ئاشنا بوون له‌گه‌ڵ باشترین هاۆاڵهكانم، كه ئێستا منداڵه‌كانیان پێم ده‌ڵێن مامه و هه‌ر جارناجار وینهكی جوان بۆ مامی نه‌دیوو نهناسیوو ده‌كێشنه‌وه، دهێنێرن و پرسێار ده‌كه‌ن داخۆا دهگرێمهوه بۆ لایان.
له ماڵی چوومه به‌ر ئاوینه و چاویكم له قه‌دو باڵا و ڕووخساری ره‌زاگران،خوێنتاڵ و خۆبه‌زل زان كرد. كه ته‌ماشام كرد به خۆی پێده‌كه‌نی.
Ray xot binuse